دوو شوێنی بەناوبانگی ئەمریکای لاتین ئەمڕۆ لە مەترسییەکی گەورەدان.
ماچوپیچو لە وڵاتی پیرۆ ساڵانە گەشتیارێکی زۆری هەیە. خەڵکێکی زۆر لەسەر بەردی کۆن دەڕۆن و زیان بە شوێنەکە دەگەیەنن. هەروەها خراپی کەش و هەوا و بارانبارینی بەخوڕ کێشەی گەورە دروست دەکات. ئێستا حکومەت سنوورێکی بۆ چەند کەس داناوە کە ڕۆژانە دەتوانن سەردانی بکەن. لە هندۆراس خەڵک لە دارستانێکی بەناوبانگی باراناویدا دارە گەورەکانیان دەبڕن. کێڵگە نایاساییەکان و دەرهێنانی زێڕ و تاوانباران دارستانەکە لەناو دەبەن و زیان بە گیانلەبەرە کێوییەکان دەگەیەنن.
خەڵکی ناوچەکە هەوڵدەدەن زەویەکانیان ڕزگار بکەن، بەڵام مەترسیدارە. شارەزایان دەڵێن، پێویستە وڵاتان لە ئێستاوە پێکەوە کاربکەن بۆ یارمەتیدانی ڕزگارکردنی ئەم شوێنە سروشتییە تایبەتانە.
ماچوپیچو و دارستانی هندۆراس: ئەم دوو ناوە گەشتیارییە لەناودەچن؟
واکنش شما به این پست سه رچاوه:



