رۆژی ۱۶ی جۆزەردان بە بەشداری نووسەری دیاری کوردستان دکتۆر قوتبەدین سادقی و هۆگرانی شانۆی کوردی، کۆڕی پەردەلادان لە شانۆنامەی «چرۆ» بەرهەمی کوورش زارع ڕەمشتی لە ئاکادمیای سادقی لە سنە بە ڕێوە چوو.
چرۆ گێڕانەوەیەکی مۆدێرن لە قەیرانی خۆکوشتنی ژنان لە ململانێی نەریت و قانووندا
شانۆنامەی چرۆ دووهەم بەرهەمی چاپکراوی کوورش زارعڕەمشتی نووسەر و شانۆنووسی هاوچەرخە و لەم دواییانەدا لە لایەن «٤٩ کتێب» لە وڵاتی سوید چاپ کراوە. ئەم بەرهەمە لە فۆرمێکی مۆدێرندا دارماتیزە کراوەتەوە. ئەم شانۆنامەیە بە ڕێبازێکی تازە و پرسیارئامێز باس لە پرسی ئاڵۆز و تاڵی خۆکوشتنی ژنان دەکات.
نووسەر لەم بەرهەمەدا، ئەم دیاردەیە لە دەرەوەی تێڕوانینی دەروونی یان تاکەکەسی پێناسە دەکاتەوە، و لە ڕایەڵەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان پێناسەی دەکاتەوە. ئەو ململانێ دوو بۆچوونی لێکدژمان پیشان دەدات، لە لایەک عەقڵانییەتی پێش مۆدێرن و نەریتگەرایی کە لەسەر بنەمای بیروباوەڕی کۆن و لە لایەکی دیکەوە قانوون و زانست و ڕێبازێکی مۆدێرن، ئەم ململانێیە شانۆنامەکە دەگۆڕێت بۆ گۆڕەپانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گوتارەکان.
کورتەێک لە ژیاننامەی هونەری “کوروش زارع ڕەمشتی”
کوروش زارع ڕەمشتی، نووسەر و شانۆنووسی کورد، لە مانگی خەرمانانی ساڵی ۱۳۷۱ی هەتاوی (۱۹۹۲ی زایینی) لە شارۆچکەی موچش، سەر بە پارێزگای کوردستان، لە دایکبووە. ئەو ئێستا خوێندکاری قۆناغی باڵای بەشی ئەدەبیاتی شانۆییە لە زانکۆی تاران و چالاکییە هونەرییەکانی لە بوارەکانی شیعر، شانۆنامەنووسی و فیلمنامەنووسیدا بەردەوامە.
یەکەم کۆمەڵە شیعری ئەو بە ناوی «گەورەترین دیکتاتۆر» لە ساڵی ۱۳۹۴ی هەتاوی، لەلایەن بڵاوکەرەوەی کانی کتیبەوە بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم بەرهەمە ئەشکەنجەی کۆمەڵایەتی و ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە ناوەڕۆکیدا هەیە. هەروەها چەند کورتەچیرۆکێکی لە گۆڤاری ئینتەرنێتی «چیروکهله» بڵاو کراوەتەوە.
لە بواری فیلمنامەنووسیدا، کوروش زارع ڕەمشتی لە ساڵی ۱۳۹۵، بۆ فیلمنامەی «چی شتێک هەن کە پێویستە لەبیری بکەین»، خەڵاتی باشترین فیلمنامەی لە فێستیڤاڵی فیلمی خورمشهر لە هەمەدان بەدەستهێنا. هەروەها شانۆنامەی «ئەرکێکی هەواڵگری بۆ ناسینەوەی گوڵە دەستکردەکان» لە ساڵی ۱۳۹۶، بوو بە کاندیدی باشترین شانۆنامە لە هەژدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی تاقیکارانەی ئێران.
ئەمڕۆش شانۆنامەی «چرۆ» وەک دووهەم بەرهەمی چاپکراوی ئەو، لەلایەن بڵاوکەرەوەی «۴۹ کتێب» لە سوید چاپ کراوە و لە کۆڕێکی پەردەلاداندا لە ئاکادیمیای سادقی شاری سنە پێشکەش کراوە.



