سه‌شنبه 13 مرداد 1405

لەسەر ژیری دەستکرد سکاڵای یاسای دژی گووگل تۆمارکرا

گووگڵ لە ماوەی دوایی‌دا گۆڕانکارییەکی نوێی لە Google Search کردووە. ئێستا کاتێک بۆ شتێک دەگەڕێیت، پێش ئەوەی لینکی وێبسایتەکان ببینیت، AI ـی گووگڵ خۆی وەڵامێک لە سەرەوەی پەڕەکە پێشکەش دەکات، بەڵام لە پێشتردا سەرەتا وێبسایتەکانی دا ئەنا.

هەندێک خاوەن وێبسایت و ماڵپەری هەواڵی ناڕازین لەم ئەم گۆڕانکارییە، چونکە دەڵێن کاتێک خەڵک وەڵامەکە لە خۆی گووگڵ دەبینن، ئیتر پێویستیان بە چوونە ناو وێبسایتەکانیان ناکات. ئەمەش وای کردووە ژمارەی سەردانیکەر و داهاتیان کەم ببێتەوە.

بۆیە ئێستا ژمارەیەک لە بڵاوکەرەوەکان و کۆمپانیا میدیاییەکان ناڕازین و هەندێکیان هەنگاوی یاساییان دژ بە گووگڵ هەڵگرتووە و سکاڵای یاسایان تۆمار کردووە. لە بەرامبەردا، گووگڵ دەڵێت AI Overviews بۆ ئاسانکردنی دۆزینەوەی زانیاری درووست کراوە و هێشتا خەڵکی دەنێرێتە سەر وێبسایتەکان، نەک ئەوەی زیانیان پێ بگەیەنێت.

واکنش شما به این پست سه رچاوه:

دیدگاه خود را بنویسید:

Please enter your comment!
Please enter your name here

نوێترین هەواڵەکان