سه‌شنبه 13 مرداد 1405

ڕۆمانی “شەڕی ئاخر زەمان” نووسراوەی ماریۆ بارگاس یۆسا لەلایان ناوەندی ڕەهەندەوە بڵاو کراوە

ڕۆمانی “شەڕی ئاخر زەمان” لەلایان حەمەکریم عارف بە زمانی شیرینی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە

ئەمە ڕۆمانێکی دەگمەنە، لەو ڕۆمانانەیە لە نەوتندا دنیایەک شت دەڵێت و لە وتندا دنیایەک شت دەشارێتەوە، واتا ڕۆمانێکی نەرمە قووت و ئاسان فام نییە کە بە ئاسانی خۆی بەدەستەوە بدات؛ پێویستی بە خوێندنەوە و خوێنەری جدی هەیە، بەتایبەتی لە ڕووی ئەو هەموو هزر و دیمەنانەوە کە لە خۆی گرتووە، خوێنەر لە ئاستیدا دەحەپەسێ، دەتاسێ، هەزارویەک پرسیاری لەلا دروست دەبێ… ڕۆمانێکە پڕ لە ململانێ، کێشماکێش، کە ئەمە لە تایبەتمەندیەکانی ڕۆمانانی بە ڕەمزوڕازە.
دوو بەرە، دوو هێزی هەڤدژ، ناکۆک، لە کێشماکێش و ململانێدان، خوێنەر هەندێجار وا هەست دەکات، نووسەر داشداری لایەنێکی ئەم ململانییە دەکات. بەڵام یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بارگاس یوسا لەو تەکنیکەدا پەنهانە، کە بە کاری دەبات. خوێنەر، تیا ماوە بە چ لایەکدا دایبکێشێ، کە بە گوێرەی بۆچوون و ڕاڤە و خوێندنەوەی خۆی بەملادا دایدەکێشێ، لە ناکاوا نووسەر دەستی دەگرێت، دەیبات، دەیخاتە بەرەی لایەکەی ترەوە… یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە ئایا ئەم ڕۆمانە دەیەوێ هاوسەنگی لە نێوان شۆڕشگێڕیەتی ئەنارشی ئاخر و ئۆخری سەدەی نۆزدەیەم و ئەو تاسووبە ئایینییەدا چێبکات، کە لە ڕوویەکەوە ڕەفزی زوڵم دەکات؟ ئایا ئەم هاوسەنگیە جدیە، یان تەوس و توانجە؟ ئیدی ڕۆمانەکە، دەیان دیاردە و بویەری هەڤدژی لە خۆگرتووە و لێهاتووانە دەیان هونەرێنێ و مالیجەی هونەریشیان بۆ دەدۆزێتەوە.

واکنش شما به این پست سه رچاوه:

دیدگاه خود را بنویسید:

Please enter your comment!
Please enter your name here

نوێترین هەواڵەکان