کتێبی “یاشار کەمال سەبارەت بە خۆی دەدوێت”هەڤپەیڤین لەگەڵ ئالان بۆسکێ-دایە کە لە تورکییەوە لەلایان بەکر شوانی کراوەبە کوردی.
ئەم کتێبە تاکە سەرچاوەیە سەبارەت بە بەشێک لە ژیان و بیروبۆچوونەکانی یاشار کەمالە. ناوەرۆکی کتێبەکە، ئەنجامی دیمانەیەکی درێژی نێوان ئەم و نووسەر و شاعیر و ڕەخنەگری ناوداری فەڕەنسی ئالان بۆسکێ-یە. بۆسکێ ساڵی ١٩٥٧ دیمانەیەکی لەگەڵ یاشار کەمالدا بۆ گۆڤارێکی ئەمەریکی ئەنجام داوە و لەو ساتەوە یەکدییان ناسیوە و هەر بە ئەوەندەیشەوە نەوەستاون، بگرە بوون بە دوو دۆست و برادەری زۆر نزیکی یەکدی. ساڵی ١٩٨٤ بۆسکێ بیرۆکەی ناساندنی یاشار کەمالی بۆ دێت و لەو ساڵەوە تا ساڵی ١٩٨٩، سەرجەم ٣٠ پرسیار ئاڕاستەی نووسەر دەکات و لە ئاکامدا پرسیار و وەڵامەکان ئەم کتێبەیان لێ بەرهەم دێت، کە دواتر لە هەمان کاتدا لە پاریس و ئیستانبوڵ بە هەردوو زمانی فەڕەنسی و تورکی چاپ کرا و بڵاو کرایەوە. ساڵانی دواتریش، هەمان کتێب وەرگێڕرایە سەر چەند زمانێکی
کتێبی “یاشار کەمال سەبارەت بە خۆی دەدوێت” لە لایان وشانخانە سەردەم بڵاو کراوە.
واکنش شما به این پست سه رچاوه:



