سه‌شنبه 13 مرداد 1405

کتێبی “شڵەژان و ئازاری پێشوەختە” بڵاو کراوە

کتێبی “شڵەژان و ئازاری پێشوەختە” نووسراوەی تۆماس مان بە وەرگێڕانی عبدولغەنی کاکۆ لە لایان وشانخانەی سەردەم بڵاو کراوە.

ئەم نۆڤڵێتە پەنجە دەخاتە سەر ئەو ڕاستییەی هیچ شتێک لەناو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا بەپتەوی نامێنێتەوە، هەموو شتێک مایەی گۆڕانە و قاڵبی ئەو سەردەمە دەگرێت کە بەناچاری مەرجە مێژووییەکان بەسەریدا دەسەپێنن. بۆ ئەم مەبەستە، هاتووە ڕەوشی ئەوسای ئەڵمانیای بیستەکانی سەدەی ڕابوردووی لەناو خێزانێکدا کورت کردووەتەوە؛ خێزانێکی چینی وردەبۆرژوازی، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەردەمی ئاڵوگۆڕییە گەورەکانی دوای جەنگدا نەک هەر داتەپینی باری ئابووریی خۆیان دەبینن، بەڵکوو ئەو گۆڕانکارییە گەورانەش لە دابونەریتی کۆمەڵایەتیدا دەبینن، کە توانای ئابووری لە سەردەمی پێش جەنگی جیهانیی یەکەمدا بواری ئەوەی بۆ ئەو چینە باڵادەستانە هێنابووە ئاراوە، تا دابونەریتەکان بەپێی پایەی چینایەتیی خۆیان بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنن…

واکنش شما به این پست سه رچاوه:

دیدگاه خود را بنویسید:

Please enter your comment!
Please enter your name here

نوێترین هەواڵەکان