پنج‌شنبه 28 آبان 1405

ژیانئاوا مامۆستا حسێن عارف 

کە شارت نووسی دەتزانی ڕۆمان دیاردەیەکی شارییە. کە چایخانەیەکت کردە مەکۆی سەرەکیی کاراکتەرە هەمەڕەنگەکانت، دەتزانی نەبزی شار لە کوێ لێ دەدات. کە مرێم و فەرهاد و سابیر و گەلاوێژ و زایەر و دەیان کاراکتەری دیکەت ئافراندنەوە، دەتزانی چۆن ڕۆحی سەردەمی خۆت دەخەیە نێو ڕستە ساکار و هونەرییەکانی گێڕانەوەیەکی نوێ. کە دواتر هەمدیسان شوێنپێی کاراکتەرەکانت هەڵ گرتەوە و گێڕاتەوە چیان بەسەر هاتووە، نیشانت دا گێڕانەوەکان هەرگیز دواییان نایە، ڕێک وەک خودی ژیان.

ئێستاش زایەڵەی دەنگت لە گوێمدایە کە لە جۆلەمێرگەوە بە سواری ئوتۆمبێلێک لەگەڵ چەند هاوڕێی دیکە، بەرەو هەولێر دەڕۆیشتین و ئێوە سەرمەستانە وەسفی جوانیی چیا سەرکێشەکانی کوردستانتان دەکرد کە لە هەردووک بەری جادەکەوە بەرەو ئاسمان هەڵکشابوون. ئێستاش باسی میری ماکیاڤێلی و هێلانە و ئەندێشەی مرۆڤێکم هەر لە بیرە.

ژیانئاوا مامۆستا حسێن عارف. گێڕانەوەی کوردی، ناوی وەگێڕی شار و کوردستان بەبەرزی ڕادەگرێت.

نووسه‌ر: هاشم ئه‌حمه‌دزاد

حسێن عارف لە ساڵی 1936 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە هەمان شار خوێندوویەتی و لە ساڵی 1965 فاکەڵتی یاسای زانکۆی بەغدای تەواوکردووە، چەند ساڵێک وەک ڕۆژنامەنووس کاری کردووە و سەرنووسەری چەند گۆڤارێک بووە. یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کورد. بەشداری زۆربەی کۆنگرە ئەدەبی و هونەریەکانی کردووە و کتێبی لەسەر بابەتگەلی جۆراوجۆر چاپ کردووە.

پاکەتی گورگ (ڕۆمان)

بیری پیاوێک (ڕۆمان)

شار (ڕۆمان)

لە مەجلیسی خەبات (کۆمەڵەی کورتە چیرۆک)

کێشە لەگەڵ ئازارێکی دەمارگیر (کۆمەڵەی کورتە چیرۆک)

دەست لێدانی گەشتێکی سەخت (کۆمەڵەی کورتە چیرۆک)

دیدگای مارکسی-لینینی (وەرگێڕانی لە ستالین)

بنەماکانی لینینیزم (وەرگێڕانی لە ستالین)

شازادە (لە ماکیاڤێلیەوە وەرگێڕدراوە)

واکنش شما به این پست سه رچاوه:

دیدگاه خود را بنویسید:

Please enter your comment!
Please enter your name here

نوێترین هەواڵەکان