پنج‌شنبه 28 آبان 1405

شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا

لە پایزێکی پڕ لە دەرد و پەژارە، شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا خوالێخۆشبوو جەلال مەلەکشا لەسەر مەزاری ناو گوندی مەلەکشا بەڕێوەچوو.

لەم کۆڕیادەدا کە خەڵکێکی زۆر لە شاری سنە و شارەکانی دەوروبەر، وەک کرماشان و ئیلام، تێیدا بەشدار بوون، چەندین مامۆستای زانکۆ، شاعیر، نووسەر و بەرپرسانی کۆڕ و کۆمەڵە ئەدەبییەکان بە پێشکەشکردنی وتار و شیعر یادی مامۆستا جەلال مەلەکشایان بەرز ڕاگرت.

لە شاری کرماشانەوە، شاعیری بەڕێز مامۆستا قاسم ئەرژەنگ بە لێدوانێک دەربارەی پێگەی شاعیری گەورە جەلال مەلەکشا بە شێوەیەکی ورد و تێر دەستی پێکرد و ڕایگەیاند کە جەلال مەلەکشا هاوشانی شاعیرە بەناوبانگەکانی هاوچەرخی ئێرانە.

پاشان دوکتور مەسعود بینەندە، کورتەیەکی لەژێر ناوی «مانیفێستۆی شیعری جەلال مەلەکشا؛ لە تراژێدیاوە بۆ هەستانەوە» پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. لای ئەو، هەرچەندە ناوەڕۆکی بەشێک لە شیعرەکانی شاعیری نەمر تراژیدییە، بەڵام لە قوڵایی ئەم شیعرانەدا ڕۆحی سەرهەڵدان و هەستانەوە بەدی دەکرێت.

لە درێژەی کۆڕەکەدا، خاتوو سیمین چایچی دوای بەخێرهێنانی میوانەکان و ڕاگرتنی یادی مامۆستا جەلال، شیعرێکی کورتی خۆی پێشکەش بە ڕۆحی بەرز و نەمری ئەو کرد. دوو خاتوونی دیکەش بە پێشکەشکردنی وتارەکانیان، باسێکی قووڵیان دەربارەی چارەنووسی کورد و غەریبی لە ناوەڕۆکی شیعرەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشادا خستە ڕوو.

مامۆستای زانکۆ، بەڕێز نەجمەی جەباری، بە پێشکەشکردنی وتارێک بەناوی «جیهانبینیی جەلال مەلەکشای نەمر»، لایەنێکی دیکەی ناوەرۆکی شیعرەکانی ئەم شاعیرە گەورەیەی بە بینەران ناساند. هۆرەبێژی کرماشانیش بە دەنگە حەماسییەکەی کۆڕەکەی وا هەژاند کە هەموو ئامادەبووانی سەرسام کرد.

دوای ئەو، کاک ڕەحیم لوقمانی، شاعیری سروشتخوازی گەلەکەمان، وەڵامی ئەو نامەیەی خۆی خوێندەوە کە لە ساڵانی زیندانیبوونیدا بۆ جەلالی نەمری زیندانی نووسیبوو، لەگەڵ چەند شیعرێک پێشکەشی ئامادەبووانی کرد. دواتر دوکتور عەلی سوهرابی بە دەنگە بەسۆزەکەی چیرۆکە شیعری «دارەپیرە»ی مامۆستا جەلالی خوێندەوە و کۆڕەکەی ڕازاندەوە.

دوکتور عەدنان بەرزنجی، وەک وتاربێژی دوایی، بە شیعرێک و دیکلەمەیەک یادی جەلال مەلەکشای بەرز ڕاگرت. بەرپرسی ئەنجومەنی ئاڵایش (ئاڵایش) بەپێشکەشکردنی وتارێکی کورت یادی مامۆستا جەلالی زیندوو کردەوە.

دوایین بەشی کۆڕیادەکە، دەنگە بەسۆز و حەماسییەکەی هونەرمەند کاک «عادل نادری» بوو، کە بە ڕاستی هەموو ئامادەبووانی بە دەنگە خۆشەکەی سەرسام کرد.

واکنش شما به این پست سه رچاوه:

دیدگاه خود را بنویسید:

Please enter your comment!
Please enter your name here

نوێترین هەواڵەکان