سه‌شنبه 13 مرداد 1405

ئەوەی بینەران نایزانن!

هونەرمەندی میسری عادل ئیمام لە شانۆگەری

” شاهد ما شفش حاجە ”

بە حاکمەکە ئەڵێ : کۆتا ژێر پردی عەباسی یە ئەزانی ؟

حاکمەکە ئەڵێ : بەڵێ ئەزانم

عادل ئیمام ئەڵێ : دوکانێکی شەربەت فرۆشی لێ یە !

حاکم : ئێ چیەتی ؟

عادل ئیمام : پیاوم ئەوێ و بتوانێ شەربەتێکی لێ بخواتەوە

گفتووگۆیەکی ئاسایی لە شانۆگەری یەکی نائاسایی .. بەڵێ هەر بە ڕاستی لە کۆتایی ژێر پردی عەباسی یە دوکانێکی شەربەت فرۆشی لێ بوو ، شەربەتەکەی تا بڵێی پیس و ناخۆش بوو ، دوکانێکی پیس و پۆخڵ ، خاوەنەکەی گوێ ی نە ئەدا بە شتی باش و پاک و خاوێنی هەرچەندە شوێنەکەی زۆر باش و گونجاو بوو

ئەوەی سەیر بوو دوای ئەوەی شانۆگەری یەکە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بە دەستهێناو خەڵکێکی زۆر تەماشایان ئەکرد ، خاوەنی ئەو دوکانی شەربەت فرۆشە بیری لەوە کردەوە بە تۆمەتی ناوزڕاندن و عەیبدار کردنی ئیش و کاروکەسابەتەکەی شکات و سکاڵا بکات لە سەر ئەو شانۆگەری یە بەڵام دواتر دەرکەوت بە هۆی ئەو ڕیکلامە هەرچەندە ڕەخنەش بوو خەڵکێکی زۆر ڕوویان دەکردە ئەو دوکانی شەربەت فرۆشەو شەربەتیان دەکڕی و دەیانخواردەوە بۆ تاقیکردنەوەی قسەکانی عادل ئیمام تەنانەت خەڵکی لە شارە دوورەکانیشەوە دەهاتن بۆ ئەو دوکانی شەربەتە بۆ تاقیکردنەوەی ئەو شەربەتە خراپ و ناخۆشە

خاوەنی ئەو دوکانی شەربەت فرۆشە پێشتتر بەهۆی بێ بازاڕی یە بە تەمای داخستنی دوکانەکەی بوو بەڵام بە هۆی عادل ئیمام و ئەو شانۆگەری یە کە وەک ڕێکلامێکی ناڕاستەوخۆ بوو بازاڕی بوژایەوەو ڕۆژانە شەربەتێکی زۆری دەفرۆشت و قازانجێکی زۆری کردوو چەندین لقی تری بۆ شەربەتە پیس و ناخۆشەکەی کردەوە پارەو داهاتێکی زۆری دەستکەوت ئەمەش بە هۆی ئەو ڕیکلامە ناڕاستەوخۆیەی عادل ئیمام کە بە بەلاش دیعایەو ڕیکلامی بۆ کرد

کورتەی ئەم چیرۆکە ئەوەیە ئەو خزمەتەی عادل ئیمام پێشکەش بە خاوەنی ئەو شەربەت فرۆشەی کرد ، هەمان ئەو بێ عەقڵیەیە کە زۆربەمان پێشکەش بە کەسانێکی هیچ و پووچ و بێ نرخیان دەکەین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و تیکتووک و یوتوب کە دێین قسە بازاڕی و بێ نرخ و سووک و بێ ئەرزشەکانیان بڵاو دەکەینەوەو لایک و کۆمێنیان بۆ دەکەین یا ڕەخنەیان لێ دەگرین و دەیانناسێنین بە خەڵکی زیاترو ئەوان خۆیان پێ ناوبانگ و ناسراو دەبن و ئێمەش بە نەزانانە خزمەتێکی باش بەو کەسە هەرچی و پەرچیانە ئەکەین ، ئاخر کاتێک ئێمە دێین قسەی کۆمەڵێک کچەمۆدێل و مەیکەپ و بە ناوچالاکوان تێکتۆکوان و یوتۆبەرو فڵان و فیسار بڵاودەکەینەوە بە پشتگیری کردنیان یا ڕەخنەگرتن لێ یان ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ خزمەتێکیان پێ دەگەیەنین وەک چۆن عادل امام گەیاندی بەو شەربەت فرۆشە گەر ئێمە ئەوانە اهمال بکەین و فەرامۆشیان بکەین ئەوانیش پاش ماوەیەک نامێنن و ئەپووکێنەوەو ناویان ئەچێتە زبڵدانی مێژووەوە ، بۆیە دەبێت ڤیدیۆی ئەوانە بایکۆت بکەین و تەماشایان نەکەین چونکە زیانی زۆرترە لە سوود چونکە ئامانجیان ئەوان دەستکەوتی زیاترو دەستکەوتنی پارەی زیاترە لە سەر بێ عەقڵی و نەفامی ئێمە چونکە ئەوانە گوێ نادەنە ئەخلاق و کەرامەت و تەنها بەرژەوەندی ماددی لایان گرنگەو هیچی تر .

واکنش شما به این پست سه رچاوه:

دیدگاه خود را بنویسید:

Please enter your comment!
Please enter your name here

نوێترین هەواڵەکان