پنج‌شنبه 28 آبان 1405

خەڵاتی نێونەتەوەیی مەستوورە لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت

ماەشەرەف ناسراو بە مەستوورەی کوردستانی (١٨٠٥-١٨٤٨) یەکێکە لە دیارترین ژنانی مێژوونووس، ئەدیب و شاعیری کورد، کە بەرهەمەکانی بە زمانی کوردی و فارسی بوونەتە نموونەی ڕەسەنایەتی و بیروڕای ژنایەتی لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا. بۆ ڕێزلێنان لە کەسایەتی و کاریگەریی ئەم ژنە مەزنە و پێزانین بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە لە بواری زانست و کلتوور و کۆمەڵدا دەستکەوتی بەرچاویان هەیە، بۆ یەکەمجار خەڵاتی نێونەتەوەیی مەستوورە لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
بەهمەن بەهرام نژاد جێگری تۆژینەوە و داهینانی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: بە مەبستی ڕێزلێنان لە کاریگەریی ژنان لە بواری جۆراوجۆری زانستی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و تئولوژی و عیرفانیدا، بۆ یەکەمجار خەڵاتی مستورە بەڕێوە دەچیت.
جێگری سکرتێری خەڵاتی مەستوورە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیدا کە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ئەمساڵ بە بەشداری میدیاکاران و چالاکانی بواری ژنان بەڕێوە چوو، وتی: ڕاستییەکەی تائێستا کۆڕێکی ڕێزلێنان بە تایبەتی بۆ ژنان لە بواری جۆراوجۆردا بەڕێوە نەچووە، بەڵام ئێستا ئێمە ئامادەین بە باشترین شێوە و لە ئاستێکی بەرزدا ڕێز لە ژنانی بەناوبانگ لە بواری جۆراوجۆردا بگرین.
ئەو بەرپرسەی زانکۆ ئاشکرای کرد کە زانکۆ لە ڕۆژگای ئەمڕۆدا تەنیا لە بواری فێرکردن و پەروەردەی زانستیدا کاریگەری خۆی ناگێڕێت، بەڵکو لە زۆربەی بواری کۆمەڵایەتی، کۆمەڵناسی و چارەسەری کەم و کوڕییەکانی ژیانی ئەمڕۆی خەڵکدا دەبێت ڕۆڵی کاریگەر بگێڕێت.
دکتۆر بەهرام نەژاد زیادی کرد: زانکۆی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردودا لە بواری کۆمەڵایەتی و کلتووریدا چالاکیی باشی هەبووە، وەک خەڵاتی مامۆستا هەژار و کۆنگرەی ناودارانی کورد.
سەبارەت به پێکهێنانی بیرۆکەی خەڵاتی “مەستووره” وتی: چەند کۆبوونەوەیەک بۆ داڕشتنی پەیڕەوی یاساکه و دیاریکردنی چوارچێوەی ئەم خه ڵاته بەڕێوه چوو و توانا و دیدگای ژنانی چالاک له بواره زانستی و کولتووری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان کەڵک وەرگیرا.
لە بەردەوامی کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی توێژینگەی زانکۆی کوردستان وتی: خەڵاتی نێونەتەوێی مستوورە لەپێناو داخوازییەکانی خەڵکدا بەڕێوە دەچێت.
یادگار کەریمی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم خەڵاتە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا تەدارک بینراوە و داوای لە میدیاکان کرد بە ڕێزەوە پاڵپشتیی ڕاگەیاندنیی ئەم ڕووداوە بکەن.
دوای لێدوانەکانی جێگری سەرۆکی زانکۆ و بەرپرسی توێژینگە، بەرپرسانی بەشە جۆراوجۆرەکانی زانستی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و هونەری لەمەڕ پێوەرەکانی هەڵبژاردنی کەسایەتییەکاندا لێدوانی تێروتەسڵیان پێشکەش کرد و ڕایانگەیاند کە پێوەرەکان بریتین لە: دەستکەوتە زانستی و توێژینەوییەکان، ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و کاریگەریی کلتووری، بەشداریی چالاک لە پێشخستنی ژیانی ژناندا، و هەبوونی بیروڕای ڕەسەن و داڕێژەری لە بواری خۆیاندا. هەروەها بڕیارە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی خەڵاتەکەدا، کە لە ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، لە چەندین بواردا خەڵات بە ژنانی هەڵبژێردراو ببەخشرێت.
خەڵاتی نێونەتەوەیی مستوورە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ناساندن و پێزانینی ژنانی دیار کە بەرهەم و کۆششەکانیان بووەتە پاڵپشتی گەشەی کۆمەڵگا و جەمسەری گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم خەڵاتە ببێتە هاندەری زیاتر بۆ بەشداریی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیان و ڕێگایەک بۆ پاراستن و پێشخستنی کلتووری کوردی و کەسایەتیی مێژوویی وەک مستوورە ئەردەڵان.

واکنش شما به این پست سه رچاوه:

دیدگاه خود را بنویسید:

Please enter your comment!
Please enter your name here

نوێترین هەواڵەکان